Watch videos with subtitles in your language, upload your videos, create your own subtitles! Click here to learn more on "how to Dotsub"

بنەماکانی نوێژکردن

0 (0 Likes / 0 Dislikes)
بە ناوی خودای بەخشندە و بە بەزەی ، بینەرانی بەختەوەری خۆشەویست ،السلام علیکم ئەم شریتە پیشانت دەدات کە چۆن نوێژ بکەیت (الصلوة وە ئێوە زۆر بەختەوەرن چونکە دەتانەوێت فێر ببن کە چۆن پەیوەندی بگرن لەگەڵ بەدیهێنەرتاندا ،کە گەورەترینی هەموو پەرستشەکانە لەم ڤیدۆیەدا ،بۆتان ڕون دەکەمەوە کە ووشەی (الصلوة) مانای چیە تۆ گوێت لێبوو وتم پەیوەندی گرتن ، ووشەی (صلاة)ووشەیەکی عەرەبیە ،وەرگیراوە لە ڕەگی (صله)کە بە واتای پەیوەندی گرتن یان ڕەبط وە کاتێک تۆ نوێژ دەکەیت ،پەیوەندی دەگریت لەگەڵ بەدیهێنەرتدا وە هەڵەیە تەرجەمە بکرێت بە پەرستن یان دوعا وەک موسوڵانێک ،کاتێک دەڵێیت بە یەکێک من ٥جار پەرستش دەکەم لە ڕۆژێکدا ئەوە دەربڕینێکی هەڵەیە ،چونکە خەڵکی تر دەتوانێت بڵێت من هەموو ڕۆژەکە پەرستش دەکەم دەربڕینی ڕاست لەلایەم موسوڵمانەوە ئەوەیە کە (من پەیوەندی دەگرم لەگەڵ بەدیهێنەرم ٥جار لە ڕۆژێکدا وە ئەمەش مانای صلاة وە لەم بەرنامەدا نیشانتان دەدەم کە نوێژ لە کوێوە هاتوە الصلوة لە قورئاندا زیاتر لە ٧٠ جار هاتوە ،وە ئایەتە گرنگەکانتان نیشان دەدەم وەک کاتەکانی الصلوة لە کوێی قورئاندا باسکراوە ،پاشان دەڕۆینە سەرئەوەی کە سەرجاوەی الصلوة،کەی یەکەم جار فەرمانی نوێژکردن درابە ئێمە لە لایەن خوداوە وە چۆن هاتوە بۆ ئەم جیلەی ئێمە ، ئەوانە هەموی ڕون دەکەمەوە پاشان بەردەوام دەبینو باسی ئەوە دەکەین ، بۆ خودا دەیەوێت ئێمە نوێژ بکەین ؟بۆچی خودا فەرمانی پێ داوین ٥جار نوێژ بکەین هەر ڕۆژێک ؟هۆکاری چیە ؟ ئایە خودا پێویستی بە نوێژی ئێمە هەیە ؟ئان ئێمە پێویستمان بە نوێژکردنە ؟ پاشان دەچم بۆ باسکردنی هەموو لایەنەکانی نوێژ کردن ، بە بانگدان بۆ نوێژ دەست پێ کردن ،بە باشی ڕونی دەکەمەوە ،تەنانەت گەشەکردنە مێژویەکەی . پاشان باسی ئەوە دەکەم کە چۆن خۆمان حازر دەکەین بۆ نوێژ کردن .کە پێی دەوترێت دەستنوێژ گرتن وە بە دڵ نیایەوە دایم سەرچاوەکانم تەنها قورئانە ، تەنها یەک سەرچاوە ئەویش ئەم کتێبەیە ، قورئان ،پەیامی خودا بۆ تۆ بۆ من وە بۆ هەموو خەڵکی جیهان ئەمە کۆتا پەیامی خودایە بۆ جیهان ،وە ئەمە سەرچاوەمانە ،تەنها سەرچاوە نوێژ لەبناغەدا فەرزکراوە لە ڕێگەی ئیبراهیمەوە وە پیشانتان دەدەم لە کوێی قورئاندا باسی دەستنوێژ گرتن کراوە ،وە ڕونکردنەوەکانی ،پاشان خۆم هەڵدەستم بە کردنی بۆ ئێوە ،چۆن دەست نوێژ دەگیرێت وە لەوێوە دەچم بۆ کردنی هەر ٥ نوێژەکەی ڕۆژ و بۆتان ڕون دەکەمەوە بەباشی کە چۆن دەکرێن نوێژی بەیانی،نیوەڕۆ،ئێوارە،شێوان،خەوتنان وە شتی گرنگی تریش ڕون دەکەمەوە ، بۆ نمونە ئەگەر دوا کەوتیت لە جەماعەت ، تۆ دێیتە مزگەوتو خەڵک نیوەی نوێژەکەیان کردوە ،تۆ چی ئەکەیت جا هیوادارم ،ئەمە هەموو ئەوشتانەت بۆ دابین بکات کە پێویستن بۆ زانین لە بارەی نوێژەوە گرنگترین پەرستش لە ئیسلامدا گوێت لێمبوو وتم نوێژ دەبێت ٥جار بکرێت هەر ڕۆژێک .باشە ،لەکوێی قورئاندا ئەم ٥کاتە دەدۆزینەوە ؟ هەمویان بە دیقەت بەیان کراون لە قورئاندا .بۆ نمونە سورەتی ژمارە ١١ وە ئایەتی ١١٤ باسی کاتی ٣ نوێژمان بۆ دەکات ئایەتەکە دەڵێت "پێویستە نوێژەکانت بکەیت لە دووکۆتایەکەی ڕۆژ وە لە شەودا"ئەوەتا لێرەدا ٣دانە لە نوێژەکانمان هەیە لە دوکۆتای ڕۆژەوە،کە ئەمانیش نوێژی بەیانیو مەغریبە ،نوێژی بەیانی پێش خۆر کەوتنە ،وە نوێژی مەغریب ڕێک دوای خۆر ئاوا بونە وە ئەکید نوێژی عیشا کۆتا نوێژی ڕۆژە ئەوەتا لەم ئایەتەدا ٣نوێژمان هەیە ،ئێمە فەرمانمان پێ کراوە کە ئەم ٣ نوێژە بکەین ،بەیانی (الفجر)،ئێوارە(المغرب )وە خەوتنان(العشاء ئێستا نوێژی نیوەڕۆ ئاماژەی بۆ کراوە لە سورەتی ژمارە ١٧ وە ئایەتی ٧٨ کە دەفەرموێت پێویستە نوێژ بکەیت کاتێک خۆر لایدا لە بەرزترین خاڵی لەکاتی نیوەڕۆدا وە ئەمەش زۆر ڕونکردنەوەیەکی دەقیقە بۆ کاتی نوێژ لە نیوەڕۆدا هەر کە خۆر دەستی کرد بە دابەزین لە بەرزترین شوێنی بەرەو خۆر ئاوا لەکاتی نیوەڕۆدا، تۆ نوێژی نیوەڕۆ دەکەیت وە ئەمەش لە سورەتی ١٧ و ئایەتی ٧٨ دایە کاتی تەواو دەقیقی نیوەڕۆ دەدات وە ئێستا دەبینین ، نوێژەکانی بەیانی و نیوەڕۆ ،وە هەروەها نوێژەکانی مەغریب و عیشاء وە ئەمانە چوار لە نوێژەکانن ، ئەی پێنجەم لە کوێە ؟ وە نوێژی پێنجەم دەدۆزینەوە لە سورەتی ٢ وە ئایەتی ٢٣٨ کە دەفەرموێت ،پێویستە هەموو نوێژەکان بکەیت ،وە بەتایبەتی نوێژی ناوەڕاست نوێژی ناوەڕاست دەبێت نوێژی عصر بێت ، چونکە ئێمە نوێژی بەیانی و نیوەڕۆمان هەیە ،وە مغرب و عشاء مان هەیە ئەمانە دوو نوێژن لێرە ، وە دوو دانە لێرە - کەواتە نوێژی عصر لە ناوەندی ئەم دوو گروپەدایە ئەوەتا ئێمە هەر پێنج نوێژەکەمان هەیە کە لە قورئاندا باس کراون هەرچۆنێک بێت ،نوێژی بەیانی وە عشاء ، ناوەکانیان هاتوە لە ئایەتی ٥٨ ی سورەتی ٢٤ سورەتی ٢٤ وە ئایەتی ٥٨ ، باسی صلوة الفجر کە نوێژی شەبەقە وە صلوة العشاء کە نوێژی خەوتنانە کەواتە هەر پێنج نوێژەکە لە قورئاندا فەرزکراون شەبەق (١١: ١١٤وە ٢٤: ٥٨) نیوەڕۆ (١٧: ٧٨)عصر(٢: ٢٣٨)مغرب(١١: ١١٤)عشاء(١١: ١١٤ وە ٢٤:٥٨)

Video Details

Duration: 9 minutes and 38 seconds
Country: United Kingdom
Language: English
Genre: None
Views: 90
Posted by: qazi_jaff on May 25, 2013

لەم کلیپەدا چۆنیەتی نوێژ کردن ڕون دەکرێتەوە بەوجۆرەی پێغەمبەران ئیبراهیمو محمد کردویانە

Caption and Translate

    Sign In/Register for Dotsub to translate this video.