Watch videos with subtitles in your language, upload your videos, create your own subtitles! Click here to learn more on "how to Dotsub"

بنەماکانی نوێژکردن-بەشی دووەم

0 (0 Likes / 0 Dislikes)
ئێستا حەز دەکەم باسی ئەوەتان لەگەڵ بکەم ، کە سەرەتای نوێژ لە کوێوە هاتوە کاتێک لە قورئان ورد دەبیتەوە دەبینیت پێش ئیبراهیم بە هیچ جۆرێک باسی نوێژ نەکراوە (الصلوة دەبینیت نوح بە گەلەکەی وتووە کە تەنها باوەڕ بهێنن بە خودا ،وە داوای لێخۆش بونی لێ بکەن بەڵام ئاماژە بە نوێژ نەکراوە پێش ئیبراهیم لەبەر ئەوە، سەرچاوەی ئەساسی نوێژ پێغەمبەر ئیبراهیمە ،ئەوکەسەی کە باوکو دۆزەرەوەی ئیسلام وە ئەمە زۆر بە ئاشکرا دەبینین لە سورەتی ژمارە ٢٢ ئایەتی ٧٨،کۆتا ئایەتی سورەتی ژمارە ٢٢ وە هەروەها ئەمە دەبینین لە سورەتی ٢١ ئایەت ٧٣، کە تێیدا فێر دەبین کە نوێژ دراوە بە پێغەمبەر ئیبراهیم وەک دۆزەرەوەی بناغەی ئیسلام وەهەروەها ،دەبینین لە سورەتی ١٦ ئایەتی ١٢٣ ،کە پێغەمبەر محمد شوێن ڕێڕەوی ئیبراهیم دەکەوێت وە پاشان دەبینین لە سورەتی ژمارە ٨ ئایەتی ٣٣ بۆ ٣٥ ،وە لە سورەتی ٩ ئایەتی ٥٤ دەبینین کە نوێژ (الصلوة) پیادە کراوە پێش هاتنی پێغەمبەر محمد جا هەمو ئەمانە ئەزانن زۆرێک خەڵک بەهەڵە تێگەشتون،وە پیان وایە محمد پێغەمبەر ئەم ئەرکانانەی هێناوە بەڵام هەموویان هاتون لە پێغەمبەر ئیبراهیمەوە ، جا لەبەر ئەمەشە نابینین زانیاری زۆر دەربارەی چەن ڕکات بکڕێت لە نوێژێکدا ،وە ئەم جۆرە مەعلوماتانە ئێمە نایدۆزینەوە لە قورئاندا ،لەکاتێکدا قورئان تەواوە،بێ کەمو کوڕیەو هەمو شتی تیا ڕونکراوەتەوە وە هۆکاری ئەوەی کە چۆنیەتی کردنی نوێژ لە قورئاندا نیە ،لەبەر ئەوەیە کە نویژکردن هەبوە کاتێک قورئان سروشت کراوە دەتوانم پێت بڵێم بڕۆ مەعجونێکی ددانی کرێستمب بکڕە ، وە پێویست ناکات بۆت شەرح بکەم مەعجونی ددانی کرێست چیە ،لەبەر ئەوەی کرێست بونی هەیە ئەوەی تۆ دەیکەیت ،تەنها بچۆرە مارکێتێکو بیکڕە وە کاتێک قورئان هاتە خوارەوە ،نوێژ کردن وجودی هەبوو وە هەر لەبەر ئەمەشە کە دەبینین لە یەکێک لە سورەتە سەرەتایەکاندا ،سورەتی ژمارە ٧٣ (المزمل دەبینین کە فەرمان کراوە بە کردنی نوێژ وە زەکات دان ،لەبەر ئەوەی ئەمانە هەبوون ئیبراهیم کە دۆزەرەوەی ئیسلام بوە ،بە چی بەشداری کردوە بۆ ئاین ؟ ئەو داوێتی بە ئاین هەمو ئەرکانە ئیسلامیەکان ١-نوێژ،٢-زەکات،٣-ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان لە ڕاستیدا دەبینین ڕۆژوی ڕەمەزان ، کەمێک چاکسازی تیا کراوە لە قورئاندا ،لە سورەتی ژمارە ٢ ئایەتی ١٨٧ وە هەروەها ٤-حەج حەج لە سورەتی ژمارە ٢٢ ، دەبینین کە ڕاستەوخۆ بنیاد نراوە لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیبراهیم کەواتە ئیبراهیم هەموو ئەرکانە ئیسلامیەکانی هێناوە تۆ پێویستە ئەو قەناعەتە ڕاست کەیتەوە پێغەمبەر محمد تەنها بە قورئان بەشداری کردوە بەڵام هەموو ئەرکانەکان بونیان هەبووە پێش محمد ئەوانە هەبوون کاتێک قورئان هاتە خوارەوە نوێژەکان هەبوون پێش ئەوەی قورئان سروشت بکرێت ئێستا دەگەینە ئەو پرسیارە ، بۆ نوێژ بکەین ؟ بۆ لە ڕۆژێکدا ٥ جار نوێژ بکەین ؟هەمان شت دوبارە بکەینەوە ٥ جار هەر ڕۆژێک ؟ یەکەم وەڵامی ئاشکرامان ئەوەیە ،کە خودا فەرمانی پێ کردوین بە کردنیان لە قورئاندا ،هەروەک نیشانم دان بەڵام سودی ئەمە چیە ؟ بۆچی خودا داوامان لێ دەکات کە پەیوەندی لەگەڵ بگرین ٥جار لە ڕۆژێکدا؟ئایە خودا سودی لێ ئەبینێت؟ ئایە ئێمە سودی لێ دەبینین؟ وەڵامی خێرا ئەوەیە کە خودا پێویستی بە ئێمە نیە نوێژی بۆ بکەین ئێمەین کە پێویستمان بە نوێژ کردن هەیە وە کاتێک بە تەواەتی تێ دەگەین بۆ نوێژ فەرزکراوە بۆمان ،کاتێک زانیمان کە ئێمە کێین ؟ دەبینیت زۆرینەی خەڵک تەنانەت نازانن ئەوان کێن تۆ پرسیار لە کەسێک بکە ، تۆ کێیت؟ ئەو سەیری ئاوێنە دەکاتو دەڵێت ئەوە منم شتێک دەزانن ، ئەوانە هەموو هەڵەن ئەمە من نیم ، ئەمە جەستەمە ، وە جەستەش وەک جلێک وایە کە لەبەری دەکەین بۆ ماوەیەکی کاتی شەخسە ڕاستیەکە نادیارە لە ئێمەوە،ڕۆح لە بوعدێکی تردایە کە نادیارە بە چاوی ئێمە جا،ئایە شەخسە ڕاستەقینەکە چۆنە ؟ ئەمە ڕێگەمان بۆ خۆش دەکات کە تێ بگەین بۆ زەرورە ئێمە نوێژ بکەین دەتوانیت نوێژ وەک ژەمە خواردن حساب بکەیت بۆ شەخسە ڕاستیەکە ،خواردن وە پێداویستی گەشە کاتێک لە دایک دەبین ،دایکمان شیرمان پێ دەدات وە ئێمە پێی گەورە دەبین .وە پاشان هەموو جۆر خواردن دەخۆین ،گۆشت،برنج،پەتاتە..هتد وە جەستەمان گەورە دەبێت تا ٥قاچ یان ٦ قاچ ،یا هەرچەندێک . وە ئەوەش سنوری گەورەبونی جەستەیە باشە ، لەهەمان کاتتدا چی بەسەر شەخسە ڕاستیەکەدا هاتوە،ڕۆحەکە جەستە یان پۆشەرەکە گەورەبوو بۆ ٥ یان ٦ قاچ ، ئەی چی بەسەر شەخسە ڕاستەقینەکە هات ؟ ئایە ڕۆحیش خواردنی دراوە هەر وەک جەستە ؟ ئەمەش ئەو شوێنەیە کە زۆربەی خەڵک گرنگیو بایەخەکەی نازانێت کە چەن پێویستە پەیوەندی بگرن لەگەڵ بەدیهێنەرەکانیاندا پەیوەندی گرتن لەگەڵ بەدیهێنەرماندا گرنگتری پێداویستیە بۆ گەورەکردنی ڕۆحمان پێویستمان پێیەتی بۆ گەورەبونو گەشە کردن ،وە لێرەدا من باس لە شەخسە ڕاستەکە دەکەم شەخسە ڕاستیەکە گەشە دەکاو گەورە دەبێت بە پەیوەندی کردنی لەگەڵ بەدیهێنەرمان ٥جار لە ڕۆژێکدا ، دابین کردنی ٥ ژەمە خواردنە بۆ ڕۆح هەموو جارێک کە تۆ نوێژ دەکەیت ڕۆحت گەورەتر دەبێتو گەشە دەکات جا لەبەر ئەمەیە کە فەرمانمان پێ کراوە بۆ کردنی نوێژ بیهێنە بەرچاوت کەسێک خواردنی ڕۆحی نە دابێت ،وە کاتێک کۆتای ئەم ژیانەیان دێت هێشتا ئەوان منداڵی ساوان لەبەر ئەوەی هەرگیز خواردنیان نەداوە بە ڕۆحیان بەڵام موسوڵمان ، ئەوکەسەی کە ئەرکە پەرستشەکانو پێویستیەکان ئەنجام دەدات ئەم شەخسە خواردنی ڕۆحی دەدات ، وە ڕۆحی بێ عەد گەورە دەبێت وە کۆتای ئیشەکەمان دێت لەم ژیانەدا ، گەورە بووین گەشەمان کردوەو ساغو سەلامەتین وە تەواو گونجاوین بۆ ژیانی ڕاستی ،ژیانی هەتای کە دوای ئەم ژیانە دێت جا لەبەر ئەوە نوێژ زۆر گرنگە ،وا بێنە بەرچاوت کە خواردنی ڕۆحە،شەخسە ڕاستیەکە نوێژی بەیانی نانی بەیانیە بۆ ڕۆح ،بۆ تۆ ،ڕاستەقینەی تۆ هەر وەک چۆن نانی بەیانیو نیوەڕۆو ئێوارە دەدەیت بە جەستەت تۆ پێویستە ،بۆ خۆت ،بۆ شەخسە ڕاستیەکە ،پێویستت بە ژەمە خواردنە بە هەمان شێوە نوێژی نیوەڕۆ خواردنی نیوەڕۆیە بۆ ڕۆح ، نوێژی عصر ژەمێکی ترە ،وە مغرب ژەمە خواردنە وزەیە بۆ شەخسە ڕاستیەکە،وە نوێژی خەوتنان کۆتا ژەمە خواردنە بۆ ڕۆح وە گەورە کردنی ڕۆحو گەشە پێدانی هۆکارە بۆ نوێژکردن وە ئێمە ئەکەسەین کە پێویستمان پێیەتی ، خودا پێویستی پیان نیە نوێژەکان هەموو وەک یەکن لە جیهاندا ،بە تەواوەتی پارێزراون لەسەردمی ئیبراهیمەوە

Video Details

Duration: 8 minutes and 4 seconds
Country: United Kingdom
Language: English
Genre: None
Views: 194
Posted by: qazi_jaff on May 25, 2013

لەم کلیپەدا چۆنیەتی نوێژ کردن ڕون دەکرێتەوە بەوجۆرەی پێغەمبەران ئیبراهیمو محمد کردویانە

Caption and Translate

    Sign In/Register for Dotsub above to caption this video.