Watch videos with subtitles in your language, upload your videos, create your own subtitles! Click here to learn more on "how to Dotsub"

هەموو ژیان دەربارەی چیە ١

0 (0 Likes / 0 Dislikes)
هەموو ژیان بۆ چیە جاوپێکەوتن لەگەڵ در.ڕەشاد خەلیفە بەرهەم هێنانی :کاسرین کلارک گەورەترین کێشە ئەمڕۆ لە جیهاندا شەڕ نیە،پەتاو نەخۆشی نیە سەرەتان ئایدز ...هتد وە برسێتی منداڵان نیە لە ئەفەریقا یان هەندێ بەشی تری جیهان وە هەژاری نیە ،وە تاوان نیە گەورەترین کێشەی ئەمڕۆ لەدنیادا ئەوەیە خەڵک نازانێت ئەوان کێن وە،بەهۆی ئەمەوە ،هەموو شتە سەرەکیەکانی ژیانیان لێ ئاڵۆز بوە ئەگەر تۆ پرسیار لە کەسێکی ئاسای بکەیت ،تۆ کێیت ،ئەو سەیری ئاوێنە دەکاتو وە دەڵێت ئەمە منم وە ئەو هەڵەیە کاتێک تۆ سەیری ئاوێنە دەکەیت ،خۆت بە تەواوەتی نابینیت ،بەڵکو تۆ جەستەت دەبینیت وە جەستەش جلوبەرگێکە تۆ لەبەری دەکەیت بۆ ٥٠ یان ١٠٠ ساڵ پاشان دەبێتە تارمایو نامێنێت دەزانی شتێکی واقیعیە ،جیاوازی هەیە لە نێوان جەستەیەکی مردوو وە جەستەیەکی زیندو جەستەی زیندوو پڕە لە توانای زۆر ،وە جوڵە ،بەڵام کاتێک دەمرێت جوڵەی نامێنێت وە وشکو بێ جوڵە دەبێت ،هەر وەک پارچە دارێک وە دەزانین ،شتێک لەم جەستەیە ڕۆشتوە ، شەخسەکە ڕۆشتوە وە بە ئاسانی لەسەر ئەوە ڕازی دەبین کە شەخسێک پێک هاتوە لە جەستەو ڕۆح وە ڕۆح شەخسە ڕاستەقینەکەیە وە ئەمەش ئەوەیە کە خەڵک تێ دەکەوێت لەوەی کە ئەوان کێن وە ئەگەر بیانزانیایە کە جەستە ئەوان نین ، ئەوا شتە سەرەکیەکانی ژیانیان ڕێک دەخستەوە ئەوا زیاتر گرنگیان دەدا بە خۆیان ،نەک بە جەستەکەیان شەخسێک دەچێتە قوتابخانە بۆ چەندین ساڵ،خۆی ماندو دەکات ،تاقیکردنەوەی زۆر دەکات وە تەنانت دوای قوتابخانەش ، ئیش دەکاتو پارە پەیدا دەکات ،وە بەم جۆرە بەردەوام دەبێت هەموو ئەم شتانە دەکات بۆ خزمەتی جەستەی ئەو بەشەی کە وون دەبێتو ڕۆژێک دادێت ووشک دەبێتو دەمرێت وە کاتێک ئەو ڕۆژە هات ، لانی کەم هەمومان سەیری ئەوجەستە بێ گیانە دەکەینو دەڵێین ،بۆ ئەم شتە چوم بۆ قوتابخانە ،خۆمم ماندوو کرد ، تاقی کردنەوەم ئەنجا پارەیەکی زۆرم کۆ کردەوە ،هەموم خەرج کرد بۆ خزمەتی ئەم شتە ، ئەم بەشەی من کە ووشک دەبێتو ون دەبێت ئەی چیم کرد بۆ خۆم هەندێ شت هەیە کە پێویستە بیکەیت وە ژیان هەمووی بۆ ئەمەیە وە پێویستە ئێمە جارێکی تر شتە سەرەکیەکانی ژیانمان ڕێک بخەینەوە، وە ئەمەش ئەنجامی نابێت تا نەزانین، من دروست بووم لە جەستەو ڕۆح وە پێویستە جەستە بخەمە خزمەتی ڕۆحەوە بۆ ئەوەی ئاسانتر ڕونی کەمەوە ، لە کەسێکی ئاسای بپرسە بزانە ئەو چ خواردنێکی داوە بە خۆی،چ خواردنێکی داوە بە ڕۆحەکەی با سەرەتا بپرسین بزانین چ خواردنێکی داوە بە جەستەی ، وە ئەو دەڵێت ،نانی بەیانی،نیوەڕۆ،ئێوارە ،بڕێکی زۆر نەستەلەو چەرەسات بەڵام هیچیان نەداوە بە شەخسە ڕاستەقینەکە ، بە خۆیان ، چیان داوە بە خۆیان ئێمە خواردن دەدەین بە منداڵ کاتێک لە دایک دەبێت ، شیری دەدەینێ،کاتێک گەورەتر دەبێت پەتاتەو برنجو گۆشتی دەدەینێ، وە جەستە گەورە دەبێت بۆ ٥ یان شەش قاچ بەڵام چیمان کرد بۆ شەخسە ڕاستەقینەکە ؟ئەمە پرسیارێکی قیاسیە کە دەیکەین ئێستە ژیان هەموو ئەمەیە ، خەڵکی گرنگی دەدات بەو بەشەی کە لەناو دەچێت،وە بەتەواوەتی شەخسە ڕاستەقینەکە ئیهمال دەکاتو گرنگی پێ نادات وە شتی وا هەیە کە خواردنی ڕۆح بێت ، وە یارمەتی گەورەبونی شەخسە ڕاستیەکە بدات وە ئێستا ئەو شتە تازەی هەمە بۆ ئێوە ،بەڵگەیەکی زۆر ڕوونە ،کە خواردن هەیە بۆ گەشەی شەخسە ڕاستەقینەکەٶ شتێکی سەیر ئەوەیە کە ئەم شتە هێشتا نەزانراوە ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی زانراوە هەرچۆنێک بێت هەروەک چۆن جەستە گەورەدەبێت،شەخسە ڕاستەقینەکەش(ڕۆح) گەورە دەبێت زۆر بەخێرای لەوانەیە جەستە گەورە ببێت تا ٥ یان ٦ قاچ ، بەڵام شەخسە ڕاستەقینەکە یان ڕۆح زۆر زۆر گەورە دەبێت ئێستە نامەوێت شتەکەتان لێ ئاڵۆز بکەم ، بەڵام قەبارەی ڕۆح گەورە دەبێت بەقەدەر شاری توسان (شارێکی ئەمریکایە) من شتەکەتان لێ گەورە ناکەم ئێستا ئێمە بەڵگەی زۆر حاشا هەڵنەگرمان هەیە کە قەبارەی ڕۆح ئەتوانێت لە قەبارەیەکی زۆر بچوک (وەک پشیلە) گەورە ببێت بۆ قەبارەیەکی هێجگار گەورە وە ئەمەش زیاتر گرنگی دەداتێ بۆ گەورە کردنو خواردن دانی شەخسە ڕاستەقینەکە ئێستا خواردنەکە چیە بۆ ڕۆح ئەم بەڵگە حاشا هەڵ نەگرەی تازە دەستمان کەوتوە ،پێمان دەڵێت بەڵگەکە،هەرچۆنێک بێت لە لایەن بەدیهێنەرەوەیە ، لە لایەن خودا خۆیەوە وە ئەوو پێمان دەڵێت کە پێویستە هەموو ڕۆژێک پەیوەندی بگرن لە گەڵ خودادا تا ببێتە هۆی دەست خستنی ئەم خواردنە بۆ گەورەکردنو خواردن دانی ڕۆح وە ڕۆح لە ڕاستیدا بەشێکە لە خودا وە خودا دەفەرموێت هەرشتێک کە بۆ منی دەکەیت ،ڕۆحت پێی گەورە دەبێت ئەگەر لە بیرتان بێت ،لە سەرەتای کتێبی پیرۆزدا (بایبل) دەڵێ خودا فوی کرد بە ئادەمدا ، فوی ژیان وە ڕۆح بەشێک لە هەناسەی خودایە وە هەروەها ،ئێمە هەرشتێکمان هەبێت لەگەڵ خودادا ئەوا ڕۆحمانی پێ گەورە دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا ،ئێمە کۆمەڵێکی دیاری کراو خواردنی ڕۆحمان هەیە کە دەتوانین پێشکەش بە خۆمانی بکەین پرسیارێکی تر کە نیشانی ئەم کێشە گەورەیەیە لە جیهاندا ئەوەی کە خەڵک نازانێت ئەوان کێن ، ئەوەیە ،ئەگەر لێیان بپرسیت تەمەنیان چەندە ؟ ئەو (کچ یان کوڕ) ژمارەیەکت دەداتێ لە نێوان ١٥ بۆ ٨٥ ساڵدا هەڵەیە !،بەهەمان شێوە هەر کەسێک ، شەخسە ڕاستەقینەکە ،چەند بلێۆن ساڵێک تەمەنی هەیە وە ،ئەمەش کۆمەڵێک زانیاریە کە دەستمان کەوتەوە لەو بەڵگە ئاشکراو تازەیەوە بە ئاسانی دەتوانیت کێشەکە ببینیت ، کاتێک کەمێک هێلکاری بکەین ،کە چۆن مرۆڤ پێک هاتوە لە دوو پێکهاتەی سەربەخۆ یەک لە پێکهاتەکان ،بریتیە لە جەستە ، با دەری ببڕێن بەم نوقتەیە ئالێرەدا وە ،شەخسە هەمیشەیەکە ، وە ئەمە پێکهاتە بێ کۆتایەکەیە وە هەرگیز نامرێت ،بەڵکو دەژی هەتا هەتایە جا ،لێرەدا جەستەیەکمان هەیە ،کە دەژی بۆ مای ٥٠ تا ١٠٠ ساڵ هەموو دەزانین ،هەموو ئەوانەی کە هەین،وە هەموو لە ژێر حوکمی مردنداین وە ئەم ماویە ، وە کاتێک هەر ژمارەیەک دابەش دەکەیت بەسە مالا نیهایە ئەوا دەکاتە سفر ئەگەر تۆ ١٠٠٠ ساڵ بژیت ، وە ئەمە دابەش بکەیت بەسەر مالا نیهایە ،وە دەکاتە سفر وە ئەمەش ،بیرکاریەکی ڕونە جەستەیەک کە سفر ماوە دەژی ، هەموو هەستو نەستی ئێمە ڕا دەکێشێت ئێمە ٢٤ سەعات گرنگی دەدەین بەم پێکهاتە بێ بایەخە ، ئەو پێکهاتەی کە لەناو دەچێتو نامێنێت وە پرسیار ئەوەیە ، چیمان کردوە بۆ ئەم پێکهاتە هەتایە ،ڕاستەقینەکەی من ، چیم کردوە بۆی ئێستە هەمو ڕازین کە پێویستە کە هەموو شتە سەرەکیەکانی ژیانمان ڕێک بخەینەوەو ،زیاتر گنگی بدەین بە شەخسە ڕاستەقینەکە ، ڕۆح لە جێگەی ئەوەی هەموو تەمەنمان گرنگی بدەین بەو پێکهاتەی کە تیادەچێتو نامێنێت ئێستە دەبێت ئێمە بە تایبەتی و تەواوی چی بکەین

Video Details

Duration: 9 minutes and 28 seconds
Country: United Kingdom
Language: English
Genre: None
Views: 128
Posted by: qazi_jaff on May 13, 2013

لەم ڤیدۆیەدا دکتۆر ڕەشاد خەلیفە ،سەرەتا خۆمانمان پێ دەناسێنێت ، دواتر بۆمان ڕون دەکاتەوە چۆن ژیانمان ڕێک بخەینەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتو دڵ خۆشبین لە دنیادا وە ژیانی دوای دنیادا

Caption and Translate

    Sign In/Register for Dotsub to translate this video.