Watch videos with subtitles in your language, upload your videos, create your own subtitles! Click here to learn more on "how to Dotsub"

Carl Sagan - You Are Here (Pale Blue Dot) [Sagan Time]

0 (0 Likes / 0 Dislikes)
carl sagan - pale blue dot کارل ساگان - خاڵه‌ شینه‌ کاڵه‌که‌ له‌م شوێنه‌ دووره‌وه‌ که‌ به‌ روونی هه‌موو شوێنێک دیاره‌ پێناچێ زه‌وی جێگای بایه‌خێکی تایبه‌تی بێت به‌ڵام بۆ ئێمه‌ جیاوازه‌

دیسانه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م خاڵه‌ بکه

ئه‌وه‌ ئێره‌یه‌......ئه‌وه‌ ماڵه‌وه‌یه‌.........ئه‌وه‌ ئێمه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ....هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشت ده‌وێن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانناسی

.....هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ گوێت لێبووه‌ هه‌ر چ ئاده‌میزادێک که‌ هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ ژیانیان به‌سه‌ر بردووه هه‌رچی ناخۆشیه‌کانمان و خۆشیه‌کانمان

هه‌زاره‌ها ئایین و ئایدۆلۆژی و مه‌زهه‌ب هه‌رچی راوچی و راوکه‌ر....هه‌رچی پاڵه‌وان و ترسنۆک

هه‌رچی دروستکه‌ر و رووخێنه‌ری شارستانییه‌ت هه‌رچی پاشا و جوتیار هه‌رچی دوو گه‌نجی عاشق

هه‌رچی دایک و باوکێک...هه‌رچی منداڵێکی پڕ هیوا هه‌رچی داهێنه‌ر و هه‌رچی رێبوارێک هه‌رچی فێرکارێکی ئه‌خلاق...هه‌رچی سیاسه‌تمه‌دارێکی گه‌نده‌ڵ هه‌رچی ئه‌ستێره‌یه‌کی به‌ناوبانگ...هه‌رچی سه‌رکرده‌یه‌کی باڵا هه‌رچی گوناهکار و پیاوچاکێێک له‌ مێژووی بوونه‌وه‌ری ئێمه‌دا له‌وێ ژیاون له‌سه‌ر ئه‌م ته‌نۆچکه‌یه‌ له‌ تۆز ...که‌ وه‌ستاوه‌ له‌ به‌ر تیشکێکی خۆردا زه‌وی مه‌سره‌حێکی زۆر بچووکه‌ له‌ ناو گۆڕه‌پانێکی گه‌وره‌ی گه‌ردوون بیر له‌و رووبارانه‌ له‌ خوێن بکه‌ره‌وه‌ که‌ بۆ شانازی و سه‌رکه‌وتن له‌ لایه‌ن جه‌نه‌راڵ و ئیمپراتۆره‌کان رژێنراوه‌ تاوه‌کو ببنه‌ خاوه‌نێکی کاتی که‌رتێک له‌و خاڵه‌ بیر له‌و هه‌موو سته‌مکارییه‌ بکه‌ره‌وه که‌ دانیشتووی سوچێک له‌م خاڵه‌ ئه‌نجامی داوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دانیشتووی سووچێکی تر که‌ به‌ ئه‌سته‌م جیاوازی هه‌یه‌ له‌سه‌ر خاڵه‌که چه‌ند زۆره‌ له‌ یه‌ک تێنه‌گه‌یشتنیاکانیان

چه‌ند به‌ په‌رۆشن بۆ له‌ ناوبردنی یه‌کتری چه‌ند به‌تینه‌ رق و کینه‌کانیان ئه‌و پێگه‌یه‌مان..ئه‌و خۆ به‌ گرنگ زانینه‌ خه‌یاڵیه‌مان...ئه‌و وه‌همه‌ی که‌ وا ده‌زانین پێگه‌یه‌کی تایبه‌تمان هه‌یه‌ له‌ گه‌ردوون تووشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ده‌بێت له‌گه‌ل ئه‌و خاڵه‌ شینه‌ کاڵه‌ له‌ رووناکی هه‌ساره‌ی ئێمه‌ ته‌نێکی ته‌نیایه‌ له‌ ناو تاریکییه‌کی گه‌وره‌ی گه‌ردوون له‌و بێ گرنگییه‌مان له‌ ناو ئه‌و زه‌به‌لاحیه‌ی گه‌ردوون هیچ ئاماژه‌یه‌ک دیار نیه‌ که‌ له‌ شوێنێکی تره‌وه‌ یارمه‌تیمان بۆ دێت تاکو له‌ ده‌ست خۆمان رزگارمان بکات زه‌وی تاکه‌ شوێنه‌ که‌ زانیبێتمان ژیانی تێدا بکرێ هیچ شوێنێکی تر نیه‌ هه‌تا له‌ داهاتوویه‌کی نزیک مرۆڤ بتوانێت کۆچی بۆ بکات سه‌ردانی بکات؟....به‌ڵێ نیشته‌جێبێت؟....هه‌تا ئێستا نه‌خێر حه‌زمان لێبێت یان نا له‌ ئێستادا زه‌وی تاکه‌ شوێنه‌ ده‌توانین له‌ ناوی دا به‌رگه‌ بگرین وتراوه‌ که‌ گه‌ردووناسی ئه‌زموونێکی بێفیز و که‌سایه‌تی درووستکه‌ره‌ ره‌نگه‌ هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کی باشتر بۆ پیشاندانی گه‌وجی له‌خۆبایبوونی مرۆڤ نه‌بێت له‌م وێنه‌ بچووکه‌ی جیهانی ئێمه‌ که‌ له‌ دووره‌وه‌ گیراوه‌ بۆ من ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ر یه‌کێکمان پیشان ده‌دات که‌ مامه‌ڵه‌مان به‌زه‌ییتر بێت له‌گه‌ل یه‌کتری هه‌روه‌ها قه‌دری ئه‌م خاڵه‌ شینه‌ کاڵه‌ بگرین و بیپارێزین که‌ تاکه‌ ماڵه‌ ناسیبێتمان

Video Details

Duration: 5 minutes and 34 seconds
Country:
Language: English
License: Dotsub - Standard License
Genre: None
Views: 12
Posted by: pandora94 on Jun 28, 2016

Carl Sagan - You Are Here (Pale Blue Dot) [Sagan Time]

Caption and Translate

    Sign In/Register for Dotsub to translate this video.