Watch videos with subtitles in your language, upload your videos, create your own subtitles! Click here to learn more on "how to Dotsub"

چ ده‌زانی له‌باره‌ی به‌ردی گورچیله‌؟!!

0 (0 Likes / 0 Dislikes)
بەردی گورچیلە دەکرێت هەندە بچووک بێت بە قەبارەی نووکە دەرزییەك، کە بەچاو نەبیندرێ بەڵام ئەوانەی گورچیلەکانیان بەرد دروست دەکات، دەزانن بەردی گورچیلە چ ئازارێکی بەهێزی هەیە کلینیکی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ ٠٧٥٠٦٤٧٠٠٩٩ بەردی گورچیلە بریتین لە خڕبووی کریستاڵی بە قالب بوو کە لەناو گورچیلە دروست دەبن پۆلین کراون بە گوێرەی ئەو جۆرە کریستاڵەی لێی دروست بوونە بۆ پێنج جۆری سەرەکی کالیسیۆم ئۆگزالەیت کالیسیۆم فۆسات ستروڤات ترشی یوریك و سستین لە هەمووان باوتر، کالیسیۆم ئۆگزالەیتە بەردی گورچیلە چۆن دروست دەبێت؟ یەکەمین قۆناغ؛ بەناوک بوون ئایۆنەکانی وەک کالیسیۆم و ئۆگزالەیت کە لە گورچیلە پاڵێوراون، بە شێوەیەکی خۆرسکی بەیەکتر دەنووسێن و کریستاڵیکی رەق درووست دەکەن ئەمە پێی دەوترێت بە ناوک بوون دوو جۆر بە ناوک بوون هەیە لە بەناوک بوونی هاوشێوە، کریستاڵەکان دروست دەبن لە دەوری ناوکێک کە هەمان پێکهاتەیان هەیە هەروەها دەکرێت کریستاڵی پێکهاتە جیاواز لە دەوری ناوکیک دروست ببێت دەکرێت مادەی ئەندامی لەنێوان کریستاڵەکان بنیشێت و بە قالب بێت، کە ئەمەش بە ناوک بوونی تێکەڵاوە کریستاڵە پێکهاتووە بچووکەکان لەناو گورچیلە دەنیشن، کە بەرەوە قوناغی دووەمی دروستبوونی بەردی گورچیلە دەڕۆن ئەویش گەشەکردنە ئەو کریستاڵانەی کە دروست بووینە بە یەکتر دەنووسێن و بەمەش خڕبووی گەورەتر دروست دەکەن هەروەک کە دەبینی کریستاڵەکان زۆر بە خێرایی بەیەکتر دەنووسێن بەردی نوێ لە ناو گورچیلە دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن بۆماوەیەکی نادیار تا کاتێک کە هۆکارەکەشی دیارنییە بۆچی ئەو کاتە! دەست دەکات بە جوولە و بەرەوە خوارەوە شۆڕدەبێتەوە ئەگەر بەردەکە بەردەوام بێت لە گەش تاکو دەگاتە قەبارەیەکی دیار، کە دەکرێت ٤-٥ملم بێت، دەکرێت گەورەبێت و گیربێت لە دیواری رێڕەوی میز دەکرێت لە بەشی سەرەوەی ڕێڕەوەی میز گیربێت یان لە ناوەڕاستی رێڕەوی میز گیربێت یانیش لە بەشی خوارەوەی رێرەوی میز گیربێت کە ئەنجامەکەی ئازار و گیران دەبێت، تاکو بەردەکە لەسەرخۆ شۆڕدەبێتەوە و دەگاتە ناو میزڵدان و دواتریش دەچێتەوە دەرەوە لەگەڵ میزکردن لە ئەمریکا، خەملێندراوە کە لە %١٣ پیاوان و %٧ ئافرەتان گورچیلەکانیان بەرد دروست دەکات لە ژیانیاندا خۆشبه‌ختانه‌ له‌ %78 له‌ نه‌خۆشان به‌رده‌که‌یان له‌خۆوه‌ ده‌ڕواته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و به‌ردانه‌ی قه‌باره‌یان گه‌وره‌ ده‌بێت له‌ رێره‌وی میز، له‌وانه‌یه‌ پێویستیان به‌ نازوور یا نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بێت زۆر گرنگه‌ بزاندرێت که‌ نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ یه‌که‌م جاره‌ گورچیله‌کانیان به‌ردی دروست کردوه‌ له‌ 4 ساڵی داهاتوودا دووباره‌ به‌رد دروست ده‌کاته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ گورچیله‌کانیان زیاتر له‌ جارێک به‌ردی دروست کردوه‌ له‌ رابردوو، ئه‌وان زووتر (هه‌موو 2-3 ساڵ) گورچیله‌کانیان به‌رد دروست ده‌کات به‌ڵام با پرسیار بکه‌ین، چ شتێک ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی کریستاڵ؟ بۆچی هه‌ندێک جۆری کریستاڵ ده‌بنه‌ به‌ردی گورچیله‌ و هه‌ندێکی دیکه‌ نابن؟ یه‌کێک له‌ گرنگترین هۆکار، بریتیه‌ له‌ تێربوونی میز له‌ جۆره‌ خوێیانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆی دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ تێربوونی میز له‌ خۆێیه‌کان، هۆکارێکی دیاری دروست بوونی کریستاڵه‌کانه‌ کریستاڵ دروست نابێت له‌ میزێک که‌ خۆێیه‌کانی تێدا تێرنیه‌ هۆکارێکی گرنگی دیکه‌ بریتیه‌ له‌ نه‌بوونی هه‌ندێک مادده‌ له‌ ناو میز که‌ رێگری ده‌که‌ن له‌ دروست بوونی کریستاڵه‌کان ماده‌ رێگره‌کان، رێگری ده‌که‌ن له‌ به‌ناوک بوونی و گه‌شه‌ و به‌یه‌ک نووسانی به‌رده‌کان، له‌ رێگای نووسانیان به‌و ئایۆنانه‌ی که‌ پێویستن بۆ دروست بوونی کریستاڵه‌کان یه‌کێک له‌ گرنگترین مادده‌ رێگره‌کان بریتیه‌ له‌ سیتره‌یت ئاستی تێربوونی خوێیه‌کانن و مادده‌ رێگره‌کان له‌ناو میز، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌کاته‌وه‌ که‌ بۆچی له‌ که‌سێکی ئاسایی کریستاڵی گه‌وره‌ دروست نابێت چونکه‌ ئاستی خوێ له‌ میز له‌ باری تێربوو نییه‌ و رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ مادده‌ی رێگر هه‌یه‌ به‌ڵام میزی نه‌خۆشێک که‌ به‌ردی گورچیله‌ هه‌یه‌ زیاتر تێره‌ له‌ خۆێیه‌کان و هه‌روه‌ها له‌وانیه‌ مادده‌ رێگره‌کان نه‌بێت که‌ ده‌بنه‌ هۆی خێرابوونی دروست بوونی کریستاڵه‌کان که‌ دوو هۆش له‌ پشت ئه‌مه‌وه‌ن یه‌که‌م؛ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ چه‌ندباره‌ گورچیله‌کانیان به‌رد دروست ده‌که‌ن، چه‌ندین جۆر ناته‌واوی زینده‌کرداریان هه‌یه‌ که‌ ده‌بنه‌ هۆی زیاد کردنی رێژه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی به‌ردیان لێ دروست ده‌بێت له‌ میز و هه‌روه‌ها که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌ردانی رێگره‌کان بۆناو میز دووه‌م؛ چه‌ندین هۆکاری دیکه‌ وه‌ک خۆراک و ژینگه‌ که‌ ده‌بنه‌ هۆی دروست کردنی ناته‌واوی زیاتر له‌ میز و یارمه‌تی دروست بوونی به‌رد ده‌ده‌ن بۆ نموونه‌، هۆکاری ژینگه‌، هۆکارێکی دیاره‌ له‌ دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆی که‌م چوونی ئاو بۆ گورچیله‌کان، وه‌ک که‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش، هۆکارێکی گه‌وره‌ی و دیاری دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له‌ شوێنه‌ گه‌رمه‌ و شێداره‌کان ده‌ژین زیاتر رووبه‌ڕووی دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ ده‌بنه‌وه‌ هه‌روه‌ها خواردنی خۆراکی رێژه‌ به‌رز له‌ خوێ (سۆدیم) مه‌ترسی دروست بوونی به‌رد زیاد ده‌کات چۆنکه‌ خوێ (سۆدیۆم) رێژه‌ی کالیسیۆم و مادده‌ رێگره‌کانی دروست بوونی به‌رد ده‌گۆڕێ له‌ ناو میز زۆر خواردنی به‌رهه‌مه‌ ئاژه‌ڵییه‌کان هه‌مان کێشه‌ی خوێ (سۆدیۆم) دروست ده‌کات و هانی دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ ده‌دات هه‌ندێک جۆری ده‌رمانی دیاری کراوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بنه‌ هۆی دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ چاره‌سه‌ری بن بڕ نییه‌ بۆ به‌ردی گورچیله‌!! به‌ڵام ده‌کرێت ڕێگری لێبرکرێت له‌ چاند باره‌ دروست بوون خۆشبه‌ختانه‌، باوترین جۆره‌کانی به‌رد (کالیسیۆم ئۆگزاله‌یت و فۆسفه‌یت) ده‌کرێت چاره‌ بکرێت له‌ رێگای شێوازی خواردن و هه‌ندێک ده‌رمان به‌جێگه‌یاندنی هه‌ندێک خاڵ وه‌ک؛ زۆر ئاو خواردنه‌وه‌ و پارێزی کردن له‌ هه‌ندێک جۆری خۆراک، زۆر کاریگه‌رن له‌ رێگری کردن له‌ چه‌ندباره‌ بوونه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله‌ هه‌ندێک چاره‌سه‌ری پزیشکیش هه‌ن زۆر کاریگه‌رن لۆ هه‌ندێک نه‌خۆش و پێویستی نه‌شته‌رگه‌ری و لێزه‌ر که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ ده‌ست نیشان کردن و چاره‌سه‌رکردنی به‌ردی گورچیله‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ژیان و گیرفانی نه‌خۆش!! بفه‌رموو سه‌ردانمان بکه‌ن له‌ کلینیکی نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌ و میزه‌ڕۆ بۆ ده‌ستنیشان کردن و چاره‌سه‌رکردن و ڕیگری کردن له‌ دروست بوونه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله‌ ناونیشان؛ هه‌ولێر، شه‌قامی نه‌ورۆز، کۆمه‌ڵگه‌ی پزیشکی ده‌ی، به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌م، بۆ ناونووسین؛ 07506470099

Video Details

Duration: 6 minutes and 59 seconds
Country: Andorra
Language: English
License: Dotsub - Standard License
Genre: None
Views: 109
Posted by: nanakaly on Feb 24, 2016

به‌ردی گورچیله‌ چۆن دروست ده‌بێت؟ پارێزی چییه‌؟

Caption and Translate

    Sign In/Register for Dotsub to translate this video.