Watch videos with subtitles in your language, upload your videos, create your own subtitles! Click here to learn more on "how to Dotsub"

هەموو ژیاندەربارەی بۆچیە ٢

0 (0 Likes / 0 Dislikes)
ئەزانن ، زۆر خەڵک هەیە ،قسە دەکات وە مصطلح ی زۆر گەورە بەکار دەهێنێت وەک گرتنی تیشکی ئاسمانیو ،تواندنەوەی لە ناختتداو،وە هەموو ئەم شتانە هیچ قیمەتیانیەو بێ مانان وە مەسەلەکە زۆر عەمەلیترە لەوە ، وە زیاتر دیاری کراوترە لەوە وە خودا بۆی ناردوین مەنهەجێکی زۆر کارامەو تەواو ،بۆ گەورەکردنی شەخسیەتی خۆمان ،ڕاستەقینەی خۆمان لە سەردەمی ئادەمەوە ، لەسەردەمی یەکەمین مرۆڤ بۆمان هاتوە لە کتێبی پیرۆزدا،لە عەهدی کۆندا،لە زەبوری داودا،لە ئینجیلی عیسادا، لە قورئاندا وە ئێستاش مەنهەجێکی تەواو دیاریکراومان هەیە بۆ گەشە دان بە شەخس، ڕۆحەکە وە بەتەواوی چی بکەینو ،چ کاتێک ؟ وە،بە بەهێزترین ڕێگەی کاریگەر،وە لاوازترین ڕێگەی کاریگەر وە ئێستا ئێمە ئەم زانیاریە پڕ بەهایەمان دەست کەوتوە وە پێمان وتراوە کە پێویستە ڕۆژانە پێنج جار پەیوەندی ببەستین لەگەڵ خودا ، بەدی هێنەرەکەت ئەتوانی وا بیخەیتە بەرچاوت ، کە گوریسێک لە لایەن بەدیهێنەرتەوە هاتوەتە خوارەوە ،وە ئێمە دەپارێزێت لەم تاوەی سورکردنەوە ،کە پێی دەوترێت جیهان وە لە هەمان کاتدا ،گەشە و خواردن دەدەین بە خۆمان ، ڕاستەقینەی خۆمان ،ڕۆحەکە بە هۆی ئەم پەیوەندی گرتنەوە ،پێنج جار لە ڕۆژێکدا وە ئێمە پێمان دراوە کۆمەڵێک ژمارەی تێک هەڵکێشراوی نهێنی ،کە هەرکەسێک دەتوانێت بە دەستی بهێنێت وە لە ڕێگەی ئەم نهێنیە بیرکاریە تێک هەڵکێشراوەوە دەتوانیت پەیوەندی بگریت لەگەڵ خودا ،وە ڕاستەقینەی خۆتی پێ خواردن بدەیتو گەورە بکەیت پێنج جار لە ڕۆژێکدا ، ژمارە تێک هەڵکێشراوەکانت داراوەتێ، منهەجەکەت دراوەتێ،چۆن بیکەیت،کەی بیکەیت وە ئەمە، ڕێگەیە بۆ دەست خستنی خواردن بۆ خۆت هەموو کەس نانی بەیانی،نیوەڕۆ ،ئێوارە ،سناک دەخوات ،وە جلی جوان لەبەر دەکات،وە خانوی خۆش دەکڕێت ،وە ژنی جوان دێنێ ،یان پیاوی قۆز، لەوانەیە وە هەموو ئەمانە دەکات بۆ خاتری ،ئەو پێکهاتەی لەناو دەچێت ،جەستە پرسیاری گەورە ئەوەیە ،چێت کردوە بۆ خۆت ،شەخسە ڕاستەقینەکە وە ئێستا دەتوانن ڕازیبن لەگەڵ مندا ،کە گەورەترین کێشەی دنیا ئەمەیە ،کە نەزانین ئێمە کێین تێبینی ئەوەت کرد ، باسی پەیوەندی گرتنم کرد لەگەڵ خودا وە من باسی مەنهەجێکی دیاری کراو دەکەم من باسی دوعا کردن ناکەم ، دوعا کردن باشە ، دەکرێت پەیوەست بکرێتەوە بە گەورەکردن و خواردن دانی ڕۆحی شەخسەکە ،شەخسە ڕاستەقینەکە ملێۆنەها منداڵ گەورە دەبێت ، ئێمە گەورە کراوین پێمان وتراوە پێویستە ناوی خودا ببەین پێش نان خواردن ، کەمێک دوعا بخوێنین خودا باشە بۆمان،خودا گەورەیە، سوپاس بۆ خواردنەکەمان ،هەموو ئەمانە ملێۆنەها خەڵک پەرستش دەکەن مەخسەدم ئەوەیە ، دەپاڕێنەوە ،داوا لە خودا دەکەن بۆ بەخشندەی ، هەموو ئەمانە شتی باشن ، خودا هەموو ئەم شتانەی خۆش دەوێت بەڵام من باسی شتێک کرداری دەکەم (پراکتیکی)،ژەمە خواردنی ڕاستەقینە بۆ شەخسە ڕاستەقینەکە ئێمە ئەم بەڵگە فیزکییەمان هەیە کە پێمان دەڵێت بە تەواوەتی چی بڵێین تەبەقەی سەوتمان چەندە بێت ڕێک وەک ژمارەی سەر قاسە وایە ، تۆ ئەم ژمارانەت هەیە ، بۆ داخڵ بونی قاسەیەک کە خشڵی تێدایە تۆ دەبێت بەم لایەدا بیسۆڕێنیت چەند جارێکی دیاری کراو پاشان بەم لایەدا بۆ ژمارەیەک ، بەم جۆرە بەردەوام دەبیت تا قاسەکە دەکەیتەوە، وە خشڵەکەت دەست دەکەوێت ئەمەش شتێکی ئاوهایە ژمارەی تێک هەڵکێشراو ، کۆمەڵێ سەوتی تێک هەڵکێشراوکە پێویستە دەری ببڕێت ، جوڵەی تێک هەڵکێشراو کە پێویستە بیکەیت وە ئەمە شتێکی ناسراوە لە لای هەموو ئاینەکات ، بۆمان هاتوە ،وەک وتم لە پەڕاوە کۆنەکان وە کۆتا پەڕاو ،وە لەم دۆزینەوە تازەیەدا ،کە مەنهەجێکی کۆدی بیرکاریانەیە وە پەیوەندی گرتن لەگەڵ خودا تەنها ڕێگە نیە بۆ گەورەکردنی خۆمان ،بەڵکو ڕێگەی تر زۆرە بەڵام پەیوەندی گرتنی ڕۆژانە لە گەڵ خودا ،تەواوترینیانە ،خواردنی سەرەکی ڕۆحە وە مەنهەجی ترمان هەیە ،وەک ڕۆژو گرتن ، کە دەیسەپێنی بەسەر جەستەتدا ،کە کەی بۆی هەیە بخواتو بخواتەوە وە تەنانەت ،کاتی دیاری کراو هەیە لە ساڵدا بۆ کردنی ئەوە کەواتە ،خودا بە تەواوەتی پێی وتوین چی بکەین بۆ پەروەردە کردنو خواردندانی ڕۆحمان وە ئەگەر ئەم شتانە زانراوبێت لات ، یان لای هەر کەسێکی تر دە توانی لیان بپرسیت کە ئەوان چیان کردوە بۆ خۆیان ئەمڕۆ وە ئەوان ناڵێن هیچ ، وەک ئەوەی زۆربەی خەڵک دەیڵێت ئێستا ئەو کەسە دەڵێت ، دام بە جەستەم نانی بەیانی،نیوەڕۆ ،ئێوارە ،وە دام بە خۆم پێنج ژەمی باش بە پەیوەندی گرتن لەگەڵ بەدیهێنەرم ئەمڕۆ ئەوە جیاوازیەکی گەورە دروست دەکات ، ڕێکخستنەوەی شتە سەرەکیەکانی ژیانە ئێستاکە هەموو شتە سەرەکیەکانی ژیان پێچەوانە بوەتەوە خەڵکی ٩٩%ی کاتەکانی سەرف دەکات بۆ خزمەت کردنی پێکهاتە لەناو چوەکەی ،وە بە تەواوی بێئاگایە وە ئیهمالی خۆی کردوە ،شەخسە ڕاستەقینەکە وە ئەمە شەرمەزاریەکی گەورەیە ، چون کاتێک کاتی هات کە جەستە مرد ، ئێمە بە تەواوەتی پەشیمان دەبینەوە چون ، گرنگی تەواومان نەداوە بە خۆمان ،بە شەخسە ڕاستەقینەکە ئەزانن ئێستا ،ئەوە سەلمێندراوە کە پارەو ناوبانگو جوانی و شتی تر دڵ خۆشیت بۆ ناهێنێت هەمیشە شتێک نادیارە چیرۆکەکەی (بەربرا هاتون)بینیتان ئەو ڕۆژەی دی لە تەلە ڤیزیۆن من گوێم گرت بۆ (باربرا وەڵتر)کە چاوپێکەوتنی کرد لەگەڵ ئێدی مورفی ئەو ئەسەتێرەی فلیمەکانە ،کەسێکە کە هەموو شتێی بەدەست هێناوە،ئەو دوو ڕۆس ڕایزومارسیدزو کۆرڤەیتی هەیە ئەو ڤێلایەکی یەجگار گەورەو خۆشی هەیە لە نیوجێرزی ،وە خانەوادەکەشی بەڵام هێشتا بە باربا وەڵتەری وت کە شتێکی لێ وونە ئێمە زەرورە کە شەخسە ڕاستەقینەکە گەشە پێ بدەین بۆ ئەوەی دڵ خۆش ببین ئەگەر تۆ جەستەیەکت هەبێت کە هەموو شتێکی هەبێت ، پارە ناوبانگ ،هەرشتێک کە دەیەوێت بەڵام ئەگەر ڕۆح خواردنی پێ نەدرابێت ،ئەوا دڵ خۆشی وون دەبێت وە ئێستا دەبێت شوکرانە بژێربیت کە ئەمە گەورەترینی کێشەکانی دونیایە ئەزانم ئێستا بیر لە چی دەکەیتەوە لەوانەیە بڵێیت ئەمەم چۆن دەست کەوێت ، ئەبێ چەن پارە بدەم بۆ ئەمە بە دڵنیای ئەم زانیاریە پڕ بەهایە بەلاشە تەنها بەکاردێت بۆ پرسیارکردن لەبارەیەوە هەر وەک وتم ،هیچ ووشەیەکی کەم نیە وە بیرێکی ئاڵۆزو بێ بنەما نیە ئا ئەمە من قسە دەربارەی شتێکی زۆر دڵنیاو دیاری کراو دەکەم دڵ خۆشی بووەتە ئاوات و ئامانج بۆ هەموو کەسێک وە ئێستا زانیمان شتە مادیەکان ،پارە ،ناوبانگ ،ئەمانە هەمووی دڵ خۆشیت بۆ بەدی ناهێنێت ئێستا ئێمە مەنهەجێکی تەواو حاشا هەڵنەگرمان هەیە لە ڕاستیدا ،نهێنی دڵ خۆشبون ،ئەمە گرنگترین ئاوات و کۆتا ئامانجی ئێمەیە ،کە بۆمان ئاشکرا بوە تۆ پرسیار بکە لە هەموو فەیلە سوفەکانو ئەوانەی زۆر دنیا دیدەن ، ڕاستەوخۆ پێت دەڵێن کە سەرکەوتنە مادیەکان دڵ خۆشیت بۆ ناهێنن پارە،ناوبانگ،سەرکەوتنەکان ،هەموو ئەمانە دڵ خٶشیت بۆ ناهێنن وە باسی ئێدی مۆرفی م بۆ کردن وەک نمونەیەک ، وە چاو پێک کەوتنەکەی لەگەڵ باربرا واڵتەر وە ئێستا ئێمە مەنهەجی تەواو سەقامگیرمان هەیە ،لەگەڵ شێوازی کردنەکەی کە پێمان دەڵێت ئاواتی گەشتن بە لوتکەی خۆشحاڵی تەنها ئاوات نیە ، بەڵکو دەکرێت بە دەست بهێنرێت وە نهێنیەکە ئەوەیە ،پەروەدەکردنو گەشەدان بە شەخسە ڕاستەقینەکە خەڵکی ئاگادار نیە کە ژیانیان بەسەر دەبەن ، تەواو بێ ئاگا ،تەواو ئیهمال کردنی ، ڕاستەقینەی خۆیان خۆ ئەگەر بهاتایەو،ئەوان پەروەردەو گەشەی شەخسە ڕاستەقینەکەیان بدایەو هەمو گرنگیان بدایە بەو ، ئەوا دڵ خۆشی بە دڵ نیای هی ئەوان دەبوو

Video Details

Duration: 8 minutes and 55 seconds
Country: United Kingdom
Language: English
Genre: None
Views: 37
Posted by: qazi_jaff on May 13, 2013

لەم ڤیدۆیەدا دکتۆر ڕەشاد خەلیفە ،سەرەتا خۆمانمان پێ دەناسێنێت ، دواتر بۆمان ڕون دەکاتەوە چۆن ژیانمان ڕێک بخەینەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتو دڵ خۆشبین لە دنیادا وە ژیانی دوای دنیادا

Caption and Translate

    Sign In/Register for Dotsub above to caption this video.